گەنجێک لە کەرکووک دایکی لە ماڵەوە زیندانی دەکات

08-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، گەنجێکیان دەستگیر کردووە کە 9 رۆژ دایکی خۆی لە ماڵەوە زیندانی کردبوو.
 
ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی دووەمی 2024 عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە گەڕەکی موسەڵڵای شارەکە گەنجێکمان دەستگیر کرد، ماوەی 9 رۆژ دایکی لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا زیندانی کردبوو."
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، "گەنجەکە دوای دەستگیرکردنی گوتوویەتی، رۆژانە چوومەتە ماڵی هاوڕێیەکم، دایکم پێی ناخۆش بووە و چەند جارێک شەڕی لەگەڵ ماڵی هاوڕێکەم کردووە، بۆیە منیش ناچار بووم لە ماڵەوە زیندانیی بکەم بۆئەوەی ئەو کارە نەکات."
 
بە گوتەی عامر نووری، گەنجەکە ئەو 9 رۆژە خواردنی بە دایکی داوە، بەڵام بەو پێیەی دایکی نەخۆشیی شەکرە و پەستانی خوێنی هەیە، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، "کوڕ و دایکەکە کوردن. ئێستا کوڕەکە لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی دەستگیر کراون و دۆسیەکەیان خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە