رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتیمانییەک لە سۆران بە دوو گوللە کوژرا، بە گوتەی پۆلیس "هاونیشتمانییەکە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، دواتر براکەی دەستگیرکراوە.''
رووداوەکە کاژێر 08:00ـی ئەمشەو (چوارشەممە، 8-11-2023) لە گەڕەکی بارزان لە سۆران روویداوە، ئەو هاونیشتمانییەی کوژراوە ناوی جەگەر چەکۆ ـیە.
بەپێی سەرچاوەیەکی رووداو لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، "ئەو کەسە، دوو گوللـەی بەرکەوتبوو و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.''
بەپێی گوتەی دراوسێیەکی ئەو هاونیشتمانییەوە کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە "جەگەر لەلایەن براکەیەوە تەقەی لی کراوە و هۆکارەکەی کیشەیەکی کۆمەڵایەتییە.''
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دواتر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو کەسە بە دەمانچە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
پۆلیسی سۆران هەروەها دەڵێ دوای ئاگاردارکردنەوەی دادوەری ئیشکگر، "تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 دەستگیرکرا.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ