100 تۆن هەناری هەڵەبجە و زاخۆ هەناردەی فەرەنسا و بەریتانیا کرا

08-11-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن هەنار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ئەمڕۆ 100 تۆن هەناری هەڵەبجە و زاخۆ رەوانەی وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا کرا، خاوەنی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی هەنارەکەی هەناردەکردووە، دەڵێت "ئەمساڵ بۆ سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپیش هەنار هەناردە دەکەین."
 
ئیدریس ئەنوەر، خاوەنی کۆمپانیای ئەلئیدریسی، کە یەکێکە لەو دوو کۆمپانیایەی هەناری کوردستان هەناردە دەکەن، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8-11-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، 100 تۆن هەناردەی هەڵەبجە و زاخۆمان رەوانەی فەرەنسا و بەریتانیا کرد، 60 تۆن لەو هەنارە بۆ فەڕەنسا بووە، کە گرێبەستمان هەیە ئەمساڵ 1000 تۆن هەناری بۆ هەناردە بکەین، هەروەها 40 تۆنمان هەناردەی بەریتانیا کرد."
 
ئیدریس ئەنوەر، دەڵێ ئەو هەنارانەی هەناردەکراون لە باشترین جۆرەکانی هەناری کوردستانن، لەوانە هەناری ساڵەخانیی هەڵەبجە و مەهداوی و شارەبان لە زاخۆ.
 
خاوەنی کۆمپانیای ئیدریسی باسی لەوەشکرد، ماوەیەکە دەستیان کردووە بە هەناردەکردنی هەناری کوردستان بۆ ئیمارات، کە داواکاری زۆری لەسەرە. گوتیشی، پێش داواکردنی، هەناری کوردستان هەموو جۆرە پشکنینێکی تاقیگەیی و شیاویی بۆ کراوە، دواتر داواکراوە.
 
هەناری هەڵەبجە بەناوبانگە، نزیکەی نیوەی بەرهەمی هەناری هەموو کوردستان لەو پارێزگایەدایە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، ساڵی رابردوو بەرهەمی هەناری هەڵەبجە نزیکەی 11 بۆ 12 هەزار تۆن بوو. 
 
لە هەڵەبجە نۆ هەزار دۆنم زەویی باخی هەنار هەن، ئەگەر بەرهەم 100% بێت، ساڵانە نزیکەی 30 هەزار تۆن بەرهەم دەبێت.
 
لە زاخۆش، هەناری گوندی ئەرمشتێ بەنێوبانگە، چەند جۆرە هەنارێک لەو گوندەدا هەن، وەکو ئەرمشتێ، شارەبان و مەهداوی. بەگشتیش زیاتر لە 127 باخی هەنار لە گوندەکەدا هەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.