گالەری

08-11-2018
17 Photos
سەرتیپ عوسمان

رووداو - سلێمانی

ئەمڕۆ لە سلێمانی سێیەمین فێستیڤاڵی هەنگ و هەنگوین دەستیپێکرد. هەنگوینی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، کە ناوبانگێکی زۆری هەیە، لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشدەکرێن.

فێستیڤاڵەکە لە پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبێت.

لەو  سێ رۆژەدا 26 هەنگەڤان بەرهەمەکانیان نمایشدەکەن. هەروەها چەند بەرهەمێکی دیکەی خۆماڵیش وەکو گوێز و پەنیریش نمایشدەکرێن.