لە سلێمانی 26 هەنگەوان بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوین نمایشدەکەن

رووداو - سلێمانی

26 هەنگەوان بۆ ساڵی سێیەم هەنگوین و راشی و گوێزەكانیان لە پارکی ئازادی سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ نمایشدەکەن. 

عوسمان مەجید، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان دەڵێت، ئەوانەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن لە شار و شارۆچكەكانی سلێمانییەوە هاتوون و راستەوخۆ هەنگوینی شاخ بە کڕیار دەدەن.

گرفتێكی گەورەی هەنگەوانانی كوردستان هاوردەکردنی هەنگوینی كوالێتی خراپ و نرخ هەرزانی ئێرانە، کە بازاڕی باشووری كوردستانی تەنیووە. 

تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان لەدوای ساڵی 2003ـەوە خاوەنی حەوت خەڵاتی نێودەوڵەتییە بۆ باشترین هەنگوین لەسەر ئاستی جیهان.