نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگە بەشێوازێکی نوێ بەردەوامە

رووداو - هەولێر

نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر بەردەوامە، ئەو دەرخستانەی لیژنەکانی ئەنجوومەنەی وەزیران بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە ئامادەیان کردبوو، جێبەجێدەکرێن.

 نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بازاڕەکەیان کرد و جەختیاکردەوە حکومەت پارە بۆ بازاڕەکە تەرخاندەکات و بەشێوازێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە.

ئەو لیژنانەی بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی سووتانی بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگە پێکهێنرابوون، سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتن. حکومەت لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە بڕیار دەدات لە بارەی قەرەبووکردنەوە و پارەشی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرووە.

رۆژی 25 مانگی رابردوو لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر لەکۆی 2400 دووکان 1654 دووکانیان بەتەواوی سووتان، کە بە لەبەرچاوکردنی عەرەبانە و مێزەکانی بەردەم بازاڕەکە دەکاتە 1800 دووکان.