نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگە بەشێوازێکی نوێ بەردەوامە

08-11-2018
سیداد لەشكری @sidadlashkri
حکومەت پارە بۆ رێگەوبان، سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبای بازاڕەکە بۆ دروستکردنی بەشێوازێکی پێشکەوتوو دابیندەکات
حکومەت پارە بۆ رێگەوبان، سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبای بازاڕەکە بۆ دروستکردنی بەشێوازێکی پێشکەوتوو دابیندەکات
نیشانەکردن لەنگە
A+ A-

رووداو - هەولێر

نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر بەردەوامە، ئەو دەرخستانەی لیژنەکانی ئەنجوومەنەی وەزیران بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە ئامادەیان کردبوو، جێبەجێدەکرێن.

 نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بازاڕەکەیان کرد و جەختیاکردەوە حکومەت پارە بۆ بازاڕەکە تەرخاندەکات و بەشێوازێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە.

ئەو لیژنانەی بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی سووتانی بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگە پێکهێنرابوون، سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتن. حکومەت لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە بڕیار دەدات لە بارەی قەرەبووکردنەوە و پارەشی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرووە.

رۆژی 25 مانگی رابردوو لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر لەکۆی 2400 دووکان 1654 دووکانیان بەتەواوی سووتان، کە بە لەبەرچاوکردنی عەرەبانە و مێزەکانی بەردەم بازاڕەکە دەکاتە 1800 دووکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە