دوو ئەندامی كۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە هەولێر دەستگیركران

رووداو – هەولێر

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دووان لە رێكخەرانی خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆی هەولێر، كە بۆ ئیدانەكردنی لەسێدارەدانی گیراوانی سیاسی كورد بەڕێوەچوو، دەستگیركران.

پۆلیسیش هۆكاری دەستگیركردنی ئەو دوو كەسە، كە ئەندامی حزبی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانن بۆ ئەو تووندوتیژییانە دەگێڕێتەوە كە لە خۆپێشاندانەكە كەوتنەوەو كۆنسوڵخانەی ئێران بەردباران كرا.

نزیكەی كاژێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ژمارەیەك خۆپێشاندەرەوە كۆنوسڵخانەی ئێران لە هەولێر بەردباران كرا.

خۆپێشاندانەكە دژی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران بۆ بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكرا، كە بەشی زۆری خۆپێشاندەرەكان ئەندامانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

گوتیشی: "نزیكەی كاژێر 4ی ئێوارە، ژمارەیەك خۆپێشاندەر ئاراستەی خۆپێشاندانەكەیان گۆڕی و كونسوڵخانەی ئێرانیان بەردباران كرد".