412 ملیار دیناری دیکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

08-10-2024
زیاد ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، کەمێک لەمەوبەر بڕی 412 ملیار دینار لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەو پارەیە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکانە.
 
رۆژی 2ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
کۆی ئەو پارەیەی تائێستا بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نێردراوە بریتییە لە یەک ترلیۆن و 10 ملیار دینار.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەزوویی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
 
دوێنێ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد و سبەی [ئەمڕۆ سێشەممە] بڕی پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 1-10-2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رێگەی شاندێکیەوە لە بەغدا، روونکردنەوە و زانیاریی پێویستی لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "بە بیانووی جیاواز راگیرابوون"، بە داتا و زانیاریی دروست و نووسراوی فەرمی پێشکێشی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.
 
رۆژی 3-10-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەم مانگە، تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
 
رۆژی 4-10-2024، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، "بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ژمارە 24668 لە 12-09-2024، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانە کە خەرج نەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەکو هەموو فەرمانبەرانی دیکەی عێراق. هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان چارەسەری هەر تێبینییەک دەکەن کە هەبێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.