بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی: سێ هەزار فەرمانبەر راژەکانیان گواستووەتەوە بۆ کەرکووک

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
فەرمانبەرەکان داوا دەکەن لە کەرکووک زەوییان پێبدرێت
فەرمانبەرەکان داوا دەکەن لە کەرکووک زەوییان پێبدرێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئامارەکانی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی، نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەر کە لە پارێزگەکانی دیکە دامەزراون، راژەکانیان گواستووەتەوە سەر دامودەزگا حکومییەکانی کەرکووک و لەو شارە دا نیشتەجێ بوون و داوا دەکەن زەوییان پێبدرێت.
 
لەماوەی حەوت ساڵی ئیدارەکەی راکان جبووری، کە بە وەکالەت پارێزگار بوو؛ ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی راژەی ئەو فەرمانبەران کراوە کە لە پارێزگاکانی دیکە دامەزراون و هێنراونەتە کەرکووک.
 
لەو ماوەیەدا زیاتر لە 800 فەرمانبەر راژەکانیان گواستووەتەوە کۆمپانیای نەوتی باکوور و، ئێستا داوا دەکەن لە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بێ بەش نەکرێن.  
 
شێرزاد سەمەد، بەرپرسی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکووک دەڵێ "دامودەزگا حکومییەکانی ئەم شارە هەمووی سەر بە حکومەتی عێراقن و بە چەند رێکارێک گواستنەوەی راژەکان کراوە، بەڵام زۆرترین گواستنەوەیان لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بووە، ئەمەش وایکردووە تائێستا ژمارەی کورد زۆر کەم بێت لەو کۆمپانیایە."  
 
گواستنەوەی راژە لەنێوان فەرمانگە حکومییەکانی کەرکووک هیچ رێگرییەکی نییە و، خەڵکێکی زۆر لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە دادەمەزرێن، دواتر راژەکەیان دەگوازنەوە بۆ کەرکووک.  
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەنیازە، رێگری لە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بکات، بەڵام بەهۆی پێکنەهێنانی لیژنەکانی نێو ئەنجوومەنەکە، تائێستا نەتوانراوە هیچ هەنگاوێک بنرێت.  
 
ئەحمەد کەرکووکی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی گوت "ئەوەی سەرژمێریی 1957ـی کەرکووکی نەبێت، بە کورد، عەرەب و تورکمان، ناتوانێت لەم شارەدا لە زەوی سوودمەند بێت، بەتایبەت کار دەکەین لەسەر بابەتی کەرکووک و بەپێی یاسا رێکیدەخەینەوە، بڕیاری لەسەر دەدەین و ناهێڵین هیچ شتێک لەدەرەوەی یاسا تێپەڕێت."
 
بەپێی بڕیاڕی 419ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، زەوی بەسەر هەموو فەرمانبەرانی حکومی دابەشدەکرێت؛ لە کەرکووک ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر مامەڵیان پێشکێش کردووە، کە خەڵکی کەرکووک نین و بوونەتە رێگر لەبەردەم دابەشکردنی زەوی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راپۆرتی تایبەت لەبارەی هەڵەبجە

جوڵەی ئاوەدانی لە هەڵەبجە نزیکبووەتەوە لە وەستان؛ وەبەرهێنەران داواکارییان هەیە

عەزیز و ئیبراهیم، دوو بەڵێندەری دیاری هەڵەبجەن کە نزیکەی 25 ساڵە ئەو کارە دەکەن و، بەردەوام پێویستیان بە فەرمانگە حکومییەکانە؛ بەڵام بۆ هەر پڕۆژەیەک، دەبێت چەندین رۆژ سەردانی سلێمانی بکەن تاوەکو مامەڵەکەیان تەواودەکەن.