نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی ئەڵمانیا دەکات لە هەرێمی کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆسووڵی ئەڵمانیا لە هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆسووڵی ئەڵمانیا لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمێکی رۆژی یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا دا کرد، سوپاسی هەڵوێستی ئەو وڵاتەی کرد بۆ هاوکاری و پشتگیرییان لە هەرێمی کوردستان.
 
رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 08-10-2024، لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا، بەشداریی لە رێوڕەسمەکدا کرد کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حیزبیش تێیدا بەشدار بوون.
 
نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمەکەدا، "وێڕاى پيرۆزبايي ئه‌و ياده، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپاتکردەوە".

 

 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کۆنسووڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ به‌شداریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ رێوڕه‌سمه‌که‌دا نیشان دا و جه‌ختی له‌ پشتگیری و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا‌ کرده‌وه‌".
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى يادى رۆژى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئه‌ڵمانيادا كرد كه‌ له‌لايه‌ن كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه‌ له‌ هۆتێلى ديڤان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
 
له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى حکوومی و حزبی هه‌رێمى كوردستان، ديپلۆماتكاران و ميوانان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزباييى ئه‌و ياده، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
 
لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ به‌شداریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ رێوڕه‌سمه‌که‌دا نیشان دا و جه‌ختی له‌ پشتگیری و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا‌ کرده‌وه‌.
 
ئه‌م بۆنه‌یه‌ که‌ ڕێکه‌وتی سێی ئۆکتۆبه‌ره‌، له‌ دوای 1990‌وه‌ هه‌موو ساڵێک یادی ده‌کرێته‌وه‌.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەجات عومەر سوورچی

نەجات عومەر سوورچی: رەنگە بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت

لیستی هاوپەیمانی سەردەم، کە لەلایەن عەبدوڵڵا حاجی مەحموودەوە سەرکردایەتی دەکرێت لە هەولێر، بانگەشەیەکی فراوانی بۆ ناساندنی بەربژێرەکانی دەستپێکرد. سەرۆکی لیستەکە لە هەولێر رایگەیاند، رەنگە لەبەر دۆخی ناوچەکە هەڵبژاردن نەکرێت