ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: ئەم ساڵ 80 هەزار دار لە پارێزگاکەمان چێندراون

08-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 100 هەزار دار لە سنووری پارێزگاکە بچێندرێن، تاوەکو ئێستاش 80 هەزار دار چێندراون.
 
سێشەممە 08-10-2024 رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە رایانگەیاندبوو، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 100 هەزار دار لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێنن، تاوەکو ئێستاش 80%ی ئەو دارانە چێندراون.
 
رێبین ئەحمەد گوتیشی، "بەشێکی زۆری ئەم دارانە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چێندراون، بەشێکی دیکەش بەسەر قوتابخانە، نەخۆشخانە و مزگەوتەکاندا دابەش کراون."
 
بە گوتەی رێبین ئەحمەد، ساڵی رابردووش 100 هەزار دار لە سنووری پارێزگای هەولێر چێندراون.
 
سەبارەت بە رێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەولێر رێبین ئەحمەد گوتی، "لە پێنج ساڵی رابردوودا رێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەولێر 2.5% زیادی کردووە، واتە گەیشتووەتە 20%، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی ستانداردی جیهانی، کە 30%یە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.