پارێزگای هەولێر: رۆژی هەڵبژاردن قەدەخەی هاتووچۆ راناگەیێندرێت و بازگەکان کراوە دەبن

08-10-2024
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگەی هەولێر، ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تاوتوێکرد. پارێزگاریش دەڵێت، "هاووڵاتییان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردن هاوكار بن تاوەکو كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ ئارام دروست بێت".
 
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2024، لە دیوانی پارێزگەی هەولێر بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەولێر و ئامادەبوونی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن کراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەولێر، کۆبوونەوەکە بۆ داڕشتنى پلان و ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکی ئارام بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و زەمینەخۆشکردن و فەرهەمکردنى ئازادیی دەنگدەران لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کراوە. 
 
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 18ـی ئەم مانگە و دەنگدانی گشتیش 20ـی ئام مانگە بەڕێوەدەچێت، لە سنووری پارێزگەی هەولێر 48 بنکە بۆ دەنگدانی تایبەت و 389 بنکەش بۆ دەنگدانی گشتی ئامادە دەکرێن. 
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەیی هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دیاریکردنى رێکار و رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان تاوتوێکراوە.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، "دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانی کوردستان، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر هەڵبژاردنێکی ئارام و لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوە بچێت" و داواشیکردووە "هاووڵاتییان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن تاکو كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ ئارام دروست بێت".
 
لیژنەی باڵای ئەمنیی هەولێر جەخت لە بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، لەوانە "لە رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا نابێت بە هیچ شێوەیەک دەنگدەران مۆبایل لە بنکەکانی دەنگدان ببەنە ژوورەوە و لە رۆژی دەنگدان قەدەخەی هاتووچۆ راناگەیەنرێت و بازگەکان کراوە دەبن و هەروەکو رۆژانی ئاسایی هاتووچۆى هاوڵاتییان ئاسایی دەبێت و هیچ شەقامێک داناخرێت، سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنیش کە سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن دەبێت پێشوەختە لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمار کرابن و باجی کۆمیسیۆنیان پێبێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".