سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت

08-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت".
 
راشیگەیاند، ئەو کورتهێنانەی لە مووچەی مانگی نۆدا دروست دەبێت، بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ بەغدا بڕی 412 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تەواوکاریی مووچەی مانگی ئەیلوول. 
 
پێشتریش 598 ملیار دینار بۆ مووچە نێردرابوو، واتە  زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار نێردراوە. بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو پارەیە 243 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب خەرجکردووە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگانە پێویستی بە 998 ملیار دینارە. سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی، "کورتهێنانەکە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە".
 
لە رۆژی هەینییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کراوە و ئەمڕۆ دابەشكردنەکە کۆتایی دێت.
 
هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەم ساڵ تا مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.