مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا بانگهێشتی ئیمارات دەکرێت

08-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئیمارات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد کە بانگهێشتنامەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا بە مەسرور بارزانی گەیاند.
 
رۆژی يه‌كشه‌ممه‌، 08-10-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات بانگهێشتی حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە بەمەبەستی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28. 
 
لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە رۆژی 1ـو 2ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە ئێكسپۆی دوبه‌ى بەڕێوەبچێت کە هاوکاتە لەگه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى ئيمارات.
 
لە لووتکەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.