فه‌وزى هه‌ريرى و ئارشاک مانۆكيان بره‌ودان بە پەیوەندییەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رمه‌نستان تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و كۆنسوڵى ئه‌رمه‌نستان کۆبوونەوە و بره‌ودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
رۆژی يه‌كشه‌ممه 08-10-2023، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماڵئاوايى و كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له ئارشاك مانۆكيان، كۆنسوڵى گشتیی ئه‌رمه‌نستان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا سه‌رۆكى ديوان به ناوى سه‌رۆک و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى كۆنسوڵى ئه‌رمه‌نستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه، كۆنسوڵى ئه‌رمه‌نستان، سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى پشتگيرييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و هيواى به‌ره‌وپێشچونى به‌رده‌وامى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشيان خواست.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، را گۆرينهوه لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.