سەرۆک بارزانی لە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام: دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی لەنێو گەلەكەماندا قووڵتر ببێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا داوا لە خودای گەورە دەکات، "ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و رەحمەت به رووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە."
باسی لەوەش کردووە، "لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەنێو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت."
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌ممه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و رەحمەت به رووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مەسعود بارزانی
8ی تشرینی یەكەمی 2022