مەسرور بارزانی لە یادی مەولوود: هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای خواست کە ئەم یادە ببێتە هۆی "برەودان بە قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا."
ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە محەممەد (د.خ) کە لە رۆژی دووشەممە 12ی ربيع الأول لە ساڵی 571ی میلادی لە مەککە لەدایکبووە. لە تەمەنی 40 ساڵیدا و له 17ی رەمەزان، له ئەشكەوتی حەڕا لە مەککە خودا پەیامی بۆ ناردووە و بووەتە پێغەمبەر.
ئەمڕۆ شەممە 08-10-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەوبۆنەیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەو و رایگەیاند، "لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا."
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی مەلوود:
بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان