رووداو دیجیتاڵ
خالد عەباس، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆن لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو کاژێر 17:00 رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە قەزای سێمێل گەیشتووەتە 90٪.
نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو کاژێر 17:00 رێژەی بەشداریکردنی ئاوارەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 55٪ بووە و رێژەی بەشداریکردن هێزە ئەمنییەکان 80٪ بووە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆن لە دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو کاژێر 16:00 رێژەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکە 75٪ بووە، هەروەها رێژەی بەشداریکردنی ئاوارەکانی نێو کەمپەکان 52٪ بووە و ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکان 26٪ بووە.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای هەڵبژاردنی لقی نۆی پارتی لە ئاکرێ تاوەکو کاژێر 16:00 رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە قەزاکە 85٪ بووە، لە کۆی 2542 دەنگدەر 2183 کەس دەنگیان داوە.
هەر بەپێی ئامارەکانی دەزگای هەڵبژاردنی لقی نۆی پارتی، تاوەکو کاژێر 16:00 رێژەی بەشداریکردن لە بەردەڕەش 72٪ بووە، لە کۆی 6100 دەنگدەر 4451 کەس دەنگیان داوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی رێژەی بەشداریکردن لە کەمپی ماملیان تاوەکو کاژێر 15:00 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 67.2٪ـی دەنگدەران دەنگیان داوە، هەروەها رێژەی بەشداریکردن لە کەمپی شاریا تاوەکو کاژێر 16:00، 50٪ بووە.
بەپێی زانیارییەکانی چاودێرانی لایەنەکان، تاوەکو کاژێر 16:00 رێژەی دەنگدان لە سەنتەری سلێمانی 68% بووە، واتە لە هەر 7 بنکەکەی ناو سەنتەری سلێمانی لە کۆی 14662 کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە10068 کەس دەنگی داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ