کوردستان
کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە."
لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرا و جەخت لە رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەکو لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە رێزگرتن لە دەستوور و رێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە، "پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەکو چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرە و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات."
مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە و "دەبێت رێز لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان بگیرێت، لەم چوارچێوەیەدا رەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت."
مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە و "دەبێت رێز لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان بگیرێت، لەم چوارچێوەیەدا رەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت."
لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەوە خراوەتەڕوو، جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری، هاوڕابوو لەسەر گرنگیی و پێویستی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور، "گوتیشی، هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە."
دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد؛ بڕیارە کۆبووەنەوەکانیش بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد؛ بڕیارە کۆبووەنەوەکانیش بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ