دوو بەربژێری رەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ دوورخرانەوە

08-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دوو بەربژێری رەوتی هەڵوێست و جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە.

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای تاوتوێکردنی یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (ل. م/69)ـی ساڵی 2024، ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی هەریەکە لە بەربژێران شێروان ئەمین، لە رەوتی هەڵوێست لە شاری هەولێر و شڤان سەعید، لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە دهۆک.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، هۆکاری دوورخستنەوەکەشی روونکردووەتەوە، ئەویش سەرپێچیی بڕگەی چوارەمی مادەی 21ی مەرجەکانی بەربژێربوونی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 1992ی کردووە.

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە بڕیارەکەیدا داوای لە رەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ کردووە لە ماوەی سێ رۆژدا لە پێڕاگەیاندنی بە بڕیارەکە، بەربژێرەکەی بگۆڕێت.

بڕگەی چوارەمی مادەی 21ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 1992، شەش مەرجی بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە، کە پێویستە وەکو بەربژێر تێیاندا هەبێت بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن، ئەمانەن:

- هاووڵاتی کوردستانی عێراق بێت و نیشتەجێی بێت.
- شیاو بێت و گەیشتبێتە 25 ساڵ.
- خوێندن و نووسین بزانێت.
- بە جۆرە تاوانێک سزا نەدرابێت کە لە رەوەشت و ئادابی گشتی و دەستپاکی لایدابێت.
- بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست یان دزی حوکمی زیندانیکردن نەدرابێت.
- لەو تاوانانەدا بەشداریی نەکردبێت کە دەسەڵاتی سەرکوتکار (حکومەتی بەعس) لە کوردستاندا پلانی بۆ دانابێ یان ئەنجامی دابێت.

بڕیارە رۆژی  18ـی مانگی 10ی ئەم ساڵ، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و 20ی هەمان مانگیش دەنگدانی گشتی.

دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 دەنگدەر لە کوردستان تۆماری بایۆمەترییان بۆکراوە و هەزار و 192 بەربژێریش خۆیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان بەربژێرکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فەرهاد تێلۆ، سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو

پارتی لیبراڵی کوردستان: دووبارە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا

سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''