926 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستانن
رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان 926 هەزار و 18 ئاوارە و پەنابەر هەن، لەو ژمارەیە 664 هەزار و 237 کەسییان ئاوارەن و 261 هەزار و 781 کەسییان پەنابەرن، ساڵانەش بۆ خەرجی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 866 ملیۆن دۆلارە.
عەلی سەعید، بەرپرسی داتا و زانیاری لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆچی پێچەوانە هێشتا هەیە و بەردەوامە، بەتایبەت لە پارێزگای نەینەوا و لە شنگال خەڵک دیسان دەگەڕێنەوە و ناوی خۆیان تۆماردەکەن و ئەوەش پەیوەندیی بە بارودۆخی ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە هەیە".
سەبارەت بە هاوکاری حکومەتی عێراق بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە هەرێمی کوردستانن، عەلی سەعید گوتی: "حکومەتی عێراق لە دۆسیەی ئاوارەکان جاروبار هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام دۆسیەکە و کارەکانی گەورەترە لەو هاوکارییە کەمە و ئەوەی حکومەتی عێراق دەیکات وەکو پێویست نییە، هەرچی پەیوەندیی بە پەنابەرانەوە هەیە، حکومەتی عێراق هیچ وەڵامدانەوە و بڕە پارەیەکی بۆ دەمەوەچوونی ئەوان نییە".
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارەی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
1-پەنابەرانی سووری (رۆژئاوا): 241 هەزار و 937 کەس
2- پەنابەرانی ئێرانی (رۆژهەڵات): 10 هەزار و 548 کەس
3- پەنابەرانی تورکیا (باکوور): 8 هەزار و 479 کەس
4-پەنابەرانی فەلەستینی: 736 کەس
5-پەنابەری جۆراوجۆر: 81 کەس
زۆرینەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین، تەنیا 30٪یان لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان 36 کەمپە.
ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان:
1-پارێزگای هەولێر: 41٪.
2- پارێزگای دهۆک: 40٪.
3- پارێزگای سلێمانی: 19٪.
دابەشبوونی جوگرافیی ئاوارەکان بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
1-پارێزگای هەولێر: 42 هەزار و 410 خێزان، 248 هەزار و 135 کەس
2- پارێزگای دهۆک: 50 هەزار و 727 خێزان، 279 هەزار و 712 کەس.
3- پارێزگای سلێمانی: 23 هەزار و 225 خێزان، 136 هەزار و 390 کەس.
دابەشبوونی جوگرافیی ئاوارەکانی سووری (رۆژئاوا) لە هەرێمی کوردستان:
1-پارێزگای هەولێر: 39 هەزار و 675خێزان، 125 هەزار و 464 کەس
2- پارێزگای دهۆک: 21 هەزار و 992 خێزان، 84هەزار و 210 کەس.
3- پارێزگای سلێمانی: 10 هەزار و 177خێزان، 32 هەزار و 263 کەس.
- ژمارەی ئاوارەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان:
1-پارێزگای هەولێر: 28 هەزار و 781 کەس لە ناو کەمپ، 219 هەزار و 354 کەس لە دەرەوەی کەمپ.
2- پارێزگای دهۆک: 133 هەزار و 846 کەس لە ناو کەمپ، 145 هەزار و 866 کەس لە دەرەوەی کەمپ.
3- پارێزگای سلێمانی: 11 هەزار و 518 کەس لە ناو کەمپ، 124 هەزار و 872 کەس لە دەرەوەی کەمپ.
ژمارەی پەنابەران لەناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان:
1- پارێزگای هەولێر: 30 هەزار و 70 کەس لە ناو کەمپ، 95 هەزار و 394 کەسیش لە دەرەوەی کەمپ.
2- پارێزگای دهۆک: 55 هەزار و 578 کەس لە ناو کەمپ، 28 هەزار و 632کەسیش لە دەرەوەی کەمپ.
3- پارێزگای سلێمانی: 9 هەزار و 565 کەس لە ناو کەمپ، 22 هەزار و 698 کەس لە دەرەوەی کەمپ.
کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
- کەمپی ئاوارەکان لە هەولێر: (بەحرکە، هەرشەم، خازر M1، دیبەگە، حەسەن شام U2، حەسەن شام U3).
- کەمپی ئاوارەکان لە دهۆک: (بەرسڤ 1، بەرسڤ2، دەرکار، چمشکۆ لە زاخۆ، کارباتۆ1، کارباتۆ 2، باجێت کەنداڵ 1+2، خانکێ، روانگە، شارییە، ماملیلان، داودییە، ئیسیان لە خانکێ، مام رەشان لە ئاکرێ، شیخان لە ئامێدی).
- کەمپی پەنابەران لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
- کەمپی پەنابەران لە هەولێر: (باسرمە لە شەقڵاوە، دارەشەکران لە خەبات، کەورگۆسک لە خەبات، قوشتەپە).
- کەمپی پەنابەران لە دهۆک: (ئاکرێ، دۆمیز 1، دۆمیز 2، گەویلان، بەردەڕەش).
- کەمپی پەنابەران لە سلێمانی : (عەربەت/باریکە).
پێکهاتەی ئاوارە و پەنابەران:
- ئاوارەکان: 40٪ عەرەبی سونە، 30٪ کوردی ئێزدی، 13٪ کورد، 7٪ کریستیان و 10٪ ئەوانی دیکە.
- زێدی ئاوارەکانی ناوخۆ لەهەرێمی کوردستان: 54٪ نەینەوا ، 14٪ سەڵاحەدین، 13٪ ئەنبار، 8٪ هەولێر، 5٪ دیالە، 3٪بەغدا و 3٪ کەرکووک.
بەپێی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 866 ملیۆن دۆلارە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاوارە و پەنابەران.