کچێک بەهۆی تەقینی غاز دەسووتێت و لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات

08-09-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن رووداوی سووتان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کچێک لەکاتی چێشتلێنان بەهۆی تەقینی تەباخەوە دەسووتێت و دوای 24 کاژێر مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
 
بێریڤان وەهاب مەحموود، تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بوو، خەریکی چێشتلێنان بووە بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانی، لەوکاتەدا سۆندەی تەباخ و غازەکەیان دەتەقێت و گڕی تێبەردەبێت. بەگوتەی دەهام ئامۆزای بێریڤان، لەوکاتەدا بێریڤان پەشۆکاوە و شوێنەکەی بەجێ نەهێشتووە، تاوەکو فریای دەکەون سووتاوە.
 
بێریڤان سێ خوشک و دوو برای هەیە، دایک و باوکی دانیشتووی کۆڕێن لە نزیک هەولێر و سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕوماڵاتن و خۆیشی کچی ماڵەوە بووە.
 
دەهام کوڕە مامی بێریڤان بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی دایک و  باوکی گوێیان لە هاواری دەبێت دەگەنە لای و دەیبەنە نەخۆشخانە، ماوەی شەو و رۆژێک لە نەخۆشخانە بووە، بەڵام بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەکەی بەرگە ناگرێت و دواجار کۆچی دوایی دەکات.
 
لەبارەی رووداوەکەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی کچەکە گەیشتووەتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە بەهۆی زۆریی سووتانەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراوە، لەوێ قسەی لەگەڵ کراوە و گوتوویەتی لەکاتی چێشتلێنان تەباخەکەی گڕی تێبەربووە و بەهۆیەوە سووتاوە، بۆیە سکاڵای لەکەس نییە.
 
ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتی، رووداوەکە لە دوو رۆژی رابردوو روویداوە و دوای 24 کاژێر مانەوە لە نەخۆشخانە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 7-9-2020 بێریڤان کۆچی دوایی کردووە. دۆسیەکەی نێردراوە بۆ پۆلیسی هەولێر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ. وێنە: AA

زیاتر لە 12%ی ترانزیتی هەموو ئێران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.