نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی سۆسیال دیموکرات: بەڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانم

08-08-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ته‌واوى جه‌ماوه‌ر و لایەنگرانى حیزبەکە دەکات. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاوکردەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: "له‌م ياده‌دا به‌ رێزه‌وه‌ له‌ خەبات و تێكۆشانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازاديدا ده‌ڕوانم."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئاماده‌يى و رۆڵى له‌ ژيانى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
 
حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی 1976 یەکەمجار بە ناوی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان، دامەزراوە، لە پەیڕەو و پرۆگرامەکەیدا خۆی وەکو حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەناسێنێت، حیزبەکە تاوەکو ئێستا 8 کۆنگرەی بەستووە.
 
کۆنگرەی هەشتەم، دوایین کۆنگرەی حیزبەکە بوو کە لە رۆژی 4-4-2024 لە ئەنجامدرا و محەممەد حاجی مەحموود بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە