رووداو دیجیتاڵ
سنووری دوو قەزاى پارێزگای سلێمانى بۆردوومان کران. رێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی دەڵێت: لە یەکێک لە بۆردوومانەکاندا 25 دۆنم زەوى سووتاوە.
کامەران عوسمان، بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى رێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، کاژێر 5:20 ئێوارەى ئەمڕۆ سێجار بۆردوومانى چەند ناوچەیەکى قەزاکانى شارباژیر و ماوەت کراوە، کە ناوچەکانى گردەڕەش لە پشت گوندى سەفرە لە سنوورى ماوەت، ناوچەى دووکان لە سنوورى شارباژێر کراونەتە ئامانج.
کامەران عوسمان راگەیاند: "دوو لە بۆردوومانەکان ناوچەى دووکانیانى گرتووەتەوە و بۆردوومانى سێیەمیش گردەڕەشى کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە نزیکەى 25 دۆنم و زەوى سووتاوە و خەڵکى ناوچەکە سەرقاڵى کوژاندنەوەین."
قەزاى شارباژێر و ماوەت دەکەونە باکوورى شارى سلێمانى، بە گوتەى بەرپرسی دیسکى مافى مرۆڤى رێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی، تاوەکو ئێستا دیار نییە بۆردوومانەکان زیانى گیانیان هەبووە یان نا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ