رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی 23 ساڵ لە هوانەی سلێمانی لەپشت ماڵەکەیەوە بە برینداری دەدۆزرێتەوە. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکە لە گەڕەکی هوانە بووە، "جێگەی چەقۆیەک بە سنگی ژنەکەوە بووە" و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "پیاوی ئەو ژنە گەڕاوەتەوە ماڵەوە و بینیویەتی ژنەکەی دیارنییە، دوای گەڕان، لەپشت ماڵەکەیەوە دەیدۆزێتەوە کە جێگەی چەقۆیەک بە سنگیەوە بووە و دەست و پێیەکانیشی نیشانەی سووتاوییان پێوە بووە."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شۆڕش و دواتریش نەخۆشخانەی شار، ئەو ژنە تەمەن 23 ساڵە گیانی لەدەستدا.
ژنەکە خاوەنی سێ منداڵە. سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازانن کە خۆکوژییە یاخود کەسێک ئەو کارەی کردووە.
سەبارەت بە جێگەی سووتاوییەکەش، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، دیارنییە ئەو ژنە خۆی لە کارەبا داوە یاخود کارەبا گرتوویەتی؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ