نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد

08-08-2021
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

برایەکی د. عەبدولـلەتیف سەلەفی، رێبەری سەلەفییەکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی گومانیان هەبووە لەوەی دکتۆر تووشی کۆرۆنا بووبێت، بەڵام پشکنییان بۆ کردووە و "دەرچووە تووشی پەتای وەرزی بووە، نەوەک کۆرۆنا." ئێستاش تەندروستیی "باشە."
 
چەند رۆژێک پێش ئێستا تەندروستیی د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد تێکچوو، غەریب ئەحمەد، برای د. عەبدولـلەتیف ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی ئابی 2021، بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی تێکەڵاویی زۆرییەوە لەگەڵ خەڵکی و بە حوکمی کارەکانییەوە و وەڵامدانەوەی خەڵک و پرسیارەکانیان، هەفتەی رابردوو د. عەبدوللـەتیف کە نەخۆش کەوت گومانمان هەبوو کۆرۆنا بێت، بەڵام سوپاس بۆخوا دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە، ئێستا تەندروستیی زۆرباشە و بەرەو چاکبوونەوە دەچێت."
 
بە گوتەی براکەی، عەبدولـلەتیف لەبەرئەوەی شەقیقەیەکی تووندی هەیە و خۆیشی تووشی پەتای وەرزی بووە، "بۆیە دۆخی باش نەبوو، ئێستاش چاکبووەتەوە."
 
د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد لە ساڵی 1969 لەدایكبووە و بە "رێبەری سەلەفییەكان لە کوردستان" دەناسرێت. لە شاری بەغدا زانكۆی تەواوكردووە‌ و لە زانكۆی شاری تكریتیش ماستەر ‌و دكتۆرای بەدەستهێناوە، هەروەها دکتۆرایەکی دیکەشی لە سعودیە بەدەستهێناوە و ئێستاش لە مزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی پێشنوێژ ‌و وتارخوێنە. بە یەکێکیش لەو مەلایانە ناسراوە شوێنكەوتووێكی زۆری هەیە و خەڵكێكی زۆر ئامۆژگاری لێوەردەگرن.
 
لە 18-10-2020، د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد تووشی کۆرۆنا بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

مریشکی مرداربوو لە لێواری رووباری چۆمان فڕێدەدرێ و خەڵکی هەراسان کردووە

بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر مریشکی مرداربوو لە لێواری رووباری گەورەی چۆمان - سۆران کەوتوون و کەڵەکە بوون. زیاتر لەوانەی لە لێوارەکە کەوتوون، ئاوی رووبار بردوونی. بۆنە پیسەکەشی هاونیشتمانییانی هەراسان کردووە.