گالەری

ئاکرێ، شارۆچکە بەناوبانگەکەی کوردستان تەنیا بە نەورۆز ناوبانگی نییە، بەڵکو لەڕووی کشتوکاڵیشەوە دەوڵەمەندە و هەنجیر و سماق و برنجی کوردی ئاکرێ، لە پێشەنگی بەرهەمە ناوخۆییەکاندان.
 
کەشوهەوای ئاکرێ وایکردووە هەنجیرێکی ناسک و شیرین لەو ناوچەیە بەرهەمبهێندرێت. هەنجیرەکانیش بە ئاوی سازگاری کانیاوەکان ئاودەدرێن و بەبێ هیچ ماددەیەکی کیمیایی دێنە بەرهم.
 
ساڵانە لەو دەڤەرە زیاتر لە 300 تۆن هەنجیر بەرهەم دەهێندرێت و زیاتر لە پێنج جۆر هەنجیریشی هەیە لەوانە، یەحیا بەگ - بێناتی، هەنجیرە رەش، تەفسک زەرد و رەش، هەنجیرە دێم، هەنجیرە پاییز و سوورخاڵ.