لە گەرمیان ئامێری سووتاندن و لەنێوبردنی پاشماوە پزیشکییەکان نییە
رووداو-هەولێر
لە گەرمیان پاشماوەی پزیشکی فڕێدەدرێتە ناو زبڵخانەکان و ناسووتێنرێ، منداڵی لەبارچوو کە تەمەنیان 40 رۆژە لەگەڵ خاشاکی ماڵان دەخرێنە ناو زبڵخانەکان.
تاوەکو ئیستاش رۆژانە نزیکەی 300 تۆن زبڵی ماڵ و بازاڕەکان لەگەڵ پاشماوی پزیشکی نەخۆشخانە و تاقیگە تایبەتەکان تێکەڵ دەکرێن و بە دووری 10 کم فڕێدەدرێتە دەرەوەی کەلار، مناڵ و خەڵکانی موحتاج سەری تێدەکەن ئەو شتانەی لێ دەستبژێردەکەن کەوا کەڵکی فرۆشتنیان هەیە.
لە سه‌تڵی فڕێدانی پاشماوه‌كان، پاشماوەی خوێنی تاقیگه و سرنج و چه‌ندان كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی به‌كارهاتوو هەن کە له‌گه‌ڵ زبڵ و خاشاکی ئاسایی فڕێدراون، به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه سه‌ره‌تاییه پزیشكییه‌كان، ئه‌وانه‌ی ئه‌م پاشماوانه فڕێده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی شاره‌وانین كه خاشاکی ماڵانیش فڕێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانیان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
لەوێ ته‌نیا پاشماوه‌ی پزیشكی نییە کە فڕی دەدرێت، به‌ڵكو منداڵی له‌بار براو و له‌بارچوو كه‌ته‌مه‌نیان كه‌متره له 40 رۆژ فڕێ دراون، له‌م نه‌خۆشخانه‌یه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 2528 منداڵی كور و كچ له‌دایكبوون 214 منداڵ به‌شێوه‌ی كورتاج له باربراون، 861 نه‌شته‌رگه‌ری و 6496 پشكنینی خوێن كراوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ئاگاداری ئه‌و كاره‌ن و ده‌شزانن كه ده‌بێیته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی. د. سیروان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بە رووداوی راگەیاند: "ده‌بێ حکومه‌ت هێنده‌ی رێگه‌وبان گرنگی به ته‌ندروستیش بدات، ئێمه ئامێری له ناوبردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستیمان نییه ئه‌و ئامێره‌ش نزیكه‌ی 380 هه‌زار دۆلاره، دووساڵه داوامان له حكومه‌ت كردووه له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌یان كڕیوه، به‌بڕوای من بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ری پزیشكی له پاره‌ی ئه‌و ئامێره زۆرترە چونكه ئه‌و پاشماوه پزیشكییانه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ڤایرۆسی جگه‌ر، تای خوێنبه‌ربوون و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه".
له‌گه‌رمیان ته‌نها نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان به‌شێوه‌ی نایاسایی پاشماوه‌ی پزیشكی فڕێ ناده‌ن، 47 تاقیگەی مۆڵەت پێدراو و بێ مۆڵەت، هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه هه‌موو پاشماوه پزیشكییه‌كانیان تێكه‌ڵ به‌خۆڵ و خاشاكی كۆكراوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن.
ئەو خۆڵ و خاشاك و پاشماوە پزیشکییانەی كه شاره‌وانی رۆژانه كۆیان ده‌كا‌تەوه، نزیکەی 300 هه‌زار تۆنە له رۆژێكدا و بە دووری 10 کم لە کەلارەوە فرێدەدرێن، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بەنەخۆشی و بڵاوبوونەی لەڕێگەی ئەوانەی لیرە کاردەکەن دروستکردووە.
هاونیشتمانییەک بەناوی محەممەد شەهاب دەڵیت: "پاشماوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان لێره فڕێ ده‌درێین، منداڵی له‌بارچووی تێدایه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی، لێره ده‌كرێنه ژێر خۆڵه‌وه".
پاشماوه پزیشكییه‌كانی 5 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و 7 مه‌ڵبه‌ند و 11 بنكه‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 3 هه‌زار نۆرینگه‌ی پزیشكی به‌بێ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی فڕێ ده‌درێین، تەنها لەبەر نەبوونی ئامێری تایبەت بەلەناوبردنی پاشماوەی پزیشکی.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان