لە هێرشەکەی شنگال دوو کەس بەسەختی بریندار بوون

08-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) رایگەیاند لەسەرەتای ئەم ساڵەوە هێزەکانی تورکیا 11 جار بۆردوومانی قەزای شنگال و دەورووبەریان کردووە، لە هێرشەکەی ئەمڕۆشدا دوو کارمەندی کەناڵێکی سەر بە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بریندار بوون.
 
رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) رایگەیاند، لە کاژێر 11:45ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی تەممووزی 2024، لەسەر رێگای نێوان قەزای شەنگال و تل قەسەب دا، درۆنەکانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکیان کرد، بەهۆیەوە دوو میدیاکاری کەناڵی ئاسمانی (چرا تیڤی) نزیک لە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، بە سەختی برینداربوون"
 
بەپێی رێکخراوەکە هەر بەهۆی بۆردوومانەکەوە، ئۆتۆمبێلی بە ئامانجگیراو خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکە. 
 
دژەتیرۆری کوردستان، لەبارەی رووداوەکەوە بڵاویکردەووەتەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی تەممووزی 2024، کاژێر 11:10ـی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەنێوان قەزای شنگال و تەل قەسەب بۆردوومان کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدا بووە و بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو کەسیان بە سەختی بریندار بوونە."
 
هەر دوو بریندارەکە بەپێی زانیارییەکانی رووداو گواستراونەتەوە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مووسڵ.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە