پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە

08-07-2023
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
نیشانەکردن پارتی یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارتی و یەکێتی سبەی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لە پیرمام کۆدەبنەوە.
 
بەپێی سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو "کۆبوونەوەکە سبەی (یەکشەممە، 9-7-2023) کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ لە پیرمام دەکرێت و، لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حیزب دەبێت".
 
دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە رۆژی 26-6-2023 بوو، دوای ئەوەی یەكێتی داوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی هەردوولای کردبوو.
 
بەر لە کۆبوونەوەکەی 26ـی حوزەیران هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند، یەکێتی داوایکردووە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا پەیوەندیی پارتی و یەکێتی ساردی تێکەوت و کۆبوونەوەکانی نێوانیان راوەستان، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە کاتی کردنەوەی یادگەی بارزانی لە رۆژی 11ـی 5ـی 2023 دەستپێشخەرییەکی راگەیاند و داوای کرد کۆببنەوە، رۆژی 16-05-2023 هەردوو حیزب له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی رێگەکە کە پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە

پارێزگای هەولێر: دووسایدکردنی رێگەی کۆیە – هەولێر کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنەوە.