منداڵانی رزگاربووی دەستی داعش پێویستیان بە چارەسەری دەروونییە

رووداو - شنگال 

بەشی زۆری منداڵانی کوردی ئێزدی و ژنانی کوردی ئێزدی دەستی داعش لە دوای رزگاربوونیان پێویستیان بە چارەسەری دەروونییە، چونکە لەژێر دەستی داعشدا، تەنانەت بەشێکیان قسەشیان بیرچووەتەوە.

منداڵێکی کوردی ئێزدی تەمەن پێنج ساڵان لەژێر دەستی داعش قسەکردنی بیرچووەتەوە، خێزانەکەی هەرچەند لە هەوڵدان فێری کوردی بکەن، بەڵام داوای پاڵپشتی دەکەن و دەڵێن هیچ کەس و لایەنێک ئاوڕی لێنەداونەتەوە.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن