ئامەد پشتیوانی دەوڵەتی کوردی دەکات

08-07-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئامەد سەربەخۆیی کوردستان
A+ A-

رووداو- ئامەد

کۆمەڵەی دیجلە و فورات لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەبارەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایدەگەیەنن، کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دەکەن.

 لە راگەیەنراوەکەدا کە لە لایەن سەرۆکی کۆمەڵەکە محێدین باتمانلی نووسراوە، تێیدا ناوبراو وێڕای پشتگیری بۆ  دەوڵەتی کوردی، راشیدەگەیەنێ کە ئەوان وەک کوردی باکوور دروستبوون و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە بەها و واتادار دەبینن.

 هەر لەو راگەیەنراوەدا  هاتووە "گەلی کورد بە سەدان ساڵە لە مافی دەوڵەتبوون بێبەش کراوە، هەر بۆیە  ئێستا دەرفەتێکی  زێڕین بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هاتووەتە پێش، هاوکات زانراوە کە تورکیاش هەڵوێستی بەرامبەر کورد گۆڕاوەو دەوڵەتی کوردی بە مەترسی نابینێت".

رۆژی هەینیش بۆ پشتیوانی لە  دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری دوای نوێژی هەینی لە شاری ئامەد بەڕێوە دەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە