رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە سەلاحەدین پێشوازیی لە محەممەد جەمیل ئەلمیاحی، پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ (شەممە، 8-6-2024) لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق، تاوتوێ کران.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، "لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کرایەوە، لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا."
واست، یەکێکە لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق و شاری کوت، ناوەندی پارێزگاکەیە.
پارێزگاری واست و شاندەکەی، دواتر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا کۆبوونەوە. لە راگەیێندراوێکیشدا پارێزگاری واست رایگەیاند یەکێک لە ئامانجەکانیان؛ سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی پارێزگای هەولێر لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، پێشخستنی ژێرخان و کاراکردنی کەرتی وەبەرهێنان.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ