رووداو دیجیتاڵ
یەکەم گەشتى ئاسمانیی راستەوخۆ ئەمڕۆ لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر و بەغدا بۆ فڕۆکەخانەى تبلیسی پایتەختى جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە، کە لەدوای شەڕی داعشەوە راگیرابوون.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستپێکردنى ئەو گەشتانەى بڵاوکردەوە، کە وەک قۆناخى یەکەم هەموو رۆژانی پێنجشەممە یەک گەشت دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەداوە دەستپێکردنەوەى ئەو گەشتە راستەوخۆیانە لە دواى نۆ ساڵ دێت لە راگرتنى، لە قۆناخى دووەمدا ژمارەى گەشتەکان زیاتر دەکرێن.
بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، ڤیزاى گەشتکردن بۆ جۆرجیا بۆ ماوەى شەش مانگ دەبێت و وەرگرتنی ڤیزاکەش حەوت بۆ 10 رۆژى پێدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ