سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئازادی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و یەکسانی "لەسەر رێگەی راست دەڕوات و بەرەو ئاییندەیەکی باشتر بەردەوام دەبێت لەو هەنگاوە ئەرێنییانەی."
رۆژی چوارشه‌ممه 08-06-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كرد، كه له هه‌ردوو په‌رله‌مانتار قاسم تاهیر ساڵح، ماكس لوكس، يارمه‌تيده‌رانيان و كۆنسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاله‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ژينگه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌كانى مافى مرۆڤ، يه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادييه‌كان و ئازاديى راده‌ربڕين تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى لەوە کردووەتەوە، وێڕاى كه‌موكوڕى و تێبينى ده‌رباره‌ى ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و يه‌كسانى، "هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ى راست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئايینده‌يه‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنييانه‌ى له‌م بوارانه‌دا نراون، هه‌روه‌ها له‌مباره‌يه‌وه پێشوازى له تێبينى و هاوكاريى دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات."
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیاش دووپاتيان كرده‌وه، وڵاتەکەیان به بايه‌خه‌وه له دۆستايه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به هاوبه‌شێكى گرنگى ده‌بينن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به گرنگيى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به سيمايه‌كى جوانيان له قه‌ڵه‌م دا.