برایەکی ئەو پیاوەی لە چەمچەماڵ کوژرا و 'لووت و گوێی بڕدرا': نزیکەی 8 چەقۆیان لە سەر و لاشەی داوە

08-05-2023
هۆرڤان رەفعەت
وێنەی حوسێن مەلا ئەحمەدی 53 ساڵ و کوڕە 12 ساڵانەکەی
وێنەی حوسێن مەلا ئەحمەدی 53 ساڵ و کوڕە 12 ساڵانەکەی
A+ A-
 
رووداو – سلێمانی

حوسێن مەلا ئەحمەدی 53 ساڵ لەنێو پەلەوەرخانەکەی خۆی لە گوندی گورگەیی چاوسووری، کە پێنج کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی چەمچەماڵ دوورە، لەلایەن ژمارەیەک کرێکاری بە رەچەڵەک عەرەبەوە بە شێوەیەکی تووندئاژۆیانە کوژرا و دوای کوشتنیشی تەرمەکەی شێوێندرا.
 
گۆران محەممەد، پورزای حوسێنە و دەڵێت، بکوژەکان سێ مانگ بووە، لە پەلەوەرخانەکەدا کاریان کردووە و لەوێ ماونەتەوە، گوتوویانە خەڵكی بەغداین، رۆژی تاوانەکە زانیویانە حوسێن پارەی پێیە، بۆیە بە پلان کوشتوویانە.
 
ئەو پورزایەی کوژراوەکەیە بە رووداوی گوت، "کاژێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی شەممە 06-05-2023 بووە رووداوەکە، کاک حوسێن وەکو رۆژێکی ئاسایی هاتووەتە ئێرە، لەسەر یەکێک لەم ستاندانە دانیشتووە لەنێو پەلەوەرخانەکە، چاودێریی جوچکەکانی کردووە و بە مۆبایلەکەی یاریی کردووە، بەڵام ئەوان لە پشتەوە بە ئاسنێک کێشاویانە بە سەریدا و دواتر بە چەقۆ لێیان داوە و کوشتوویانە."
 
بکوژەکان چوار پیاو و سێ ژن بوون، ئەندامی خێزانێک بوون و پێکەوە بوون. حوسێن و عەبدولکەریمی 12 ساڵانی کوڕیشی بە تەنیا لەوێ بوون، پێش ئەوەی پلانی کوشتنەکە جێبەجێ بکەن، بکوژەکان عەبدولکەریمیان لە ژوورێکدا بەستووەتەوە و دەرگایان لەسەر داخستووە.
 
تەرمی حوسێن، کە خاوەنی پێنج منداڵە، لە گۆڕستانی چەمچەماڵ بە خاک سپێردرا. حەسەن ئەحمەد ساڵەیی، برای کوژراوەکە بە رووداوی گوت، "کێشاویانە بە سەریدا و دواتر هەردوو شانیان شکاندووە، ئینجا حەوت بۆ هەشت چەقۆیان داوە لە سەر و لاشەی، ئەوەی بەرامبەر ئەو کراوە تەنانەت دووژمنیش لە جەنگدا بەرامبەر دووژمنەکەی نایکات، زۆر بە داخەوە دوای کوشتنەکەی لووت و گوێیان بڕیوە."
 
لەبارەی رووداوەکەوە رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە رووداوی گوت، "هێزە ئەمنییەکان کامێراکانی چاودێرییان لە شوێنەکانی نزیک تاوانەکە هەڵگرتووەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە، هاوئاهەنگی لەنیوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و بازگەکان ئاگادار کراونەتەوە تاوەکو ب ەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکەن."
 
بکوژرەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت کاپرێسیان پێبووە، کە لەنێو خەڵکدا "دۆلفین"ی پێدەگوترێت؛ ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی ساڵی نەوەتەکان و رەنگی شین بووە، دواجاریش کە لە کامێراکانی چاودێری دەرکەوتوون، شەش کەسی تێدا بووە.
 
بکوژەکان پلانی کردەوەکەیان زۆر بە وردی داڕشتووە، تەنانەت بۆ ئەو رۆژە خواردنی ئێوارەشیان ئامادە کردبوو، تاوەکو ئەگەر پلانەکەیان سەرنەگرێت وەکو رۆژێکی ئاسایی نانی خۆیان بخۆن، بەڵام دوای ئەوە پلانەکەیان سەریگرتووە و خاوەن ماڵ و خاوەن کارەکەی خۆیان کوشتووە، هەموو ئەو کەرەستانەی هی خودی خۆیان بوون، بردوویانە و هەڵاتوون، بەڵام هەموو ئەو کەرەستانەی کە خاوەن ماڵ بۆ ژیان پێی بەخشیبوون لە پەلەوەرخانەکە بەجێیان هێشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

14 بەربژێری تورکمان و 7 بەربژێری کریستیان لە هەولێر رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆتاکان دەکەن

لە بازنەى پارێزگاى هەولێر 14 بەربژێرى کۆتای تورکمان بۆ یەک کورسی رکابەری دەکەن و 7 بەربژێرى کریستیانیش ناویان تۆمار کردووە بۆ ئەو کورسییەى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کوردستان لەو پارێزگایە بۆیان دیاریکراوە، بەڵام بەرەى تورکمانى لە دەرەوەى کۆتا بە لیستێکى 11 کەسی بەشدارە.