وێنە: AA
هەرچەند بەهۆی وشکەساڵییەوە، ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی مووش کەمی کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەکان زۆر بەرزبووەتەوە.
بەنداوەکانی ئاڵپئارسڵان-1 و ئاڵپئارسڵان-2 کە بۆ بەرهەمهێنانی وزە، ئاوی خواردنەوە و ئاودێری بەکاردەهێندرێن، ساڵی رابردوو وشکەساڵیی کاریگەریی زۆری تێکردن و بەو هۆیەوە ئاستی ئاو لە ئاڵپئارسڵان-1 25٪ و لە ئاڵپئارسڵان-2 یش 15٪ دابەزی.