ئەنجوومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یەکێتی داوای یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان دەکات

08-05-2020
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا داوای یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان دەکات دەکات و رەخنە لە حکومەتی عێراقیش دەگرێت کە دەستووری پێشێلکردووە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی وەکو کارتی فشار بەکارهێناوە.

لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیدا هاتووە، هێزە کوردستانییەکانیش پێویستە کێشە لاوەکییەکان ئارام بکەنەوە و ریزی کوردایەتی یەکبخەنەوە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا. 

هەر لە راگەیێندراوەکەیدا پەیامێک ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، كازمى و كابینه‌ى نوێی عێراق به‌رپرسیاریێتى گه‌وره‌ و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه‌، ئەگەر به‌ هاوكاریى هه‌موو لایه‌ك دابین نه‌كرێ و شه‌قامى ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازى نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێت.

ئەنجوومەنەکە کە لەلایەن کۆسرەت رەسوول سەرپەرشتی دەکرێت ئاماژەی بەوەشکردووە، "یه‌كێتى به‌رده‌وام په‌یڕه‌وى له‌ رێبازى سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه ‌و ده‌كات كه‌ كورد و یه‌كێتیى نیشتمانى به‌شێكى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بن له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق، به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌ كوردستانیشدا داخوازییه‌ بنچینه‌ییه‌كانى خه‌ڵك، له‌ پێشه‌وه‌دا مووچه ‌و گرفته‌كانى بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابین بكرێت، دۆخه‌كه‌ له‌خۆبوردن و سیاسه‌تى به‌رپرسیارێتى نوێی گه‌ره‌كه"‌.
 
رۆژی پێنجشەممە 7-5-2020 پەرلەمانی عێراق متمانەی بە مستەفا کازمی بەخشی و 15 وەزیر لە کابینەکەی دەنگیان پێدرا، ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی دەڵێت، ئەو کابینەیە لە دۆخێکی هەرێمی و جیهانیی دژواردا هەڵبژێردرا، جگە لە کۆرۆنا، قەیرانی دارایی کوشندە و کێشمەکێشمی مەترسیداری سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمی بەرپرسیارێتییەکەی قورستر دەکەن. 

لە راگەیێندراوەکەیدا ئەو ئەنجوومەنەی یەکێتی باس لەوە دەکات، جگە لە کێشەی تیرۆریستان، پابەندنەبوون بە دەستوور تاوەکو رادەی بەکارهێنانی مووچەی فەرمانبەران و دەستی دەستیکردن بە ماددەی 140 وەکو کارتی فشار لەلایەن بەغداوە بەشێکی بنچینەیی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیفی کەمپی شاریا لە دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک: ئەم ساڵ زیاتر لە هەزار خێزان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایگەیاند، لەساڵی 2024 دا زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارە لە کامپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و پرۆسەکەش بەردەوامە.