هەفتانە دوو رۆژ دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دەکرێتەوە

08-05-2020
نیشانەکردن دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کراوەبێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی عێراق کە لە تورکیا گیریان خواردووە. 
 
شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەمەبەستی کارئاسانییکردن بۆ هێنانەوەی خەڵکی نەینەوا کە لە تورکیا گیریانخواردووە قسەی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە و سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ پێیڕاگەیاندووە، لەمەودوا هەفتانە دوو رۆژ دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کراوە دەبێت. 
 
بە گوتەی شیروان دووبەردانی، دەروازەکە لە کاژێر 08:00ـی بەیانیی رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە تاوەکو 12:00ـی شەو کراوە دەبێت. 
 
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سامی جەلال پێیڕاگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەروازە سنوورییەکە رێکارە پێویستییەکانی تایبەت بە رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەگرێتەبەر و دواتر ئەو کەسانەی خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراقن تاوەکو سنووری نەینەوا دەگوازێتەوە. 
 
شیروان دووبەردانی کە خۆی پەرلەمانتاری نەینەوایە ئەوەشی گوت "هاووڵاتییە گەڕاوەکان کە خەڵکی نەینەوان ئەگەر پێویست بکات کەرەنتین دەکرێن و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەش رەوانەی شوێنەکانی خۆیان دەکەینەوە". 
 
لە چوارچێوەی رێکارەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازەکانی داخستووە، لە کۆتا راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا هاتووە، تاوەکو 10ـی ئایار دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.