رووداو - خۆراسان
چالاکڤانانی کوردی خوراسان لە هەموو رێگەیەک بۆ بووژاندنەوە و پاراستنی کولتوور و دابونەریتی کوردانەی خۆیان سوود وەردەگرن. یەکێک لەوانە، مستەفا باغچغییە کە چێشتخانەیەکی لە شاری بۆجنورد کردووەتەوە و ناوی کوردانی لێناوە.
لە چێشتخانەکەیدا کتێبخانەیەکی بچووکیشی داناوە کە هەموو کتێبەکانی باس لە دابونەریت و مێژووی کورد لە خوراسان دەکەن.
باغچغی باس لەوەدەکات، ئەو کارەی کردووە تاوەکو ئەو کەسانەی سەردانی چێشخانەکەی دەکەن بتوانن سوودیان لێوەربگرن.
هاوکات چێشخانەکەی بە کەلوپەلی کۆنی کوردی رازاندووەتەوە، بەئامانجی ئەوەی کوردی خوراسان رەسەنایەتی خۆیان بپارێزن و زیاتر مێژووی خۆیان بناسن.
بە پێی ئامارە نافەڕمییەکان، ژمارەی کوردانی خۆراسان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەبێت و لە چەندین قۆناغی مێژووییدا لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ خۆراسان کۆچیان پێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ