پارەی سزای هاتووچۆ دەکرێتە قیست

رووداو - دهۆک 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی بۆ بەقیستکردنی خەرامەی هاتووچۆ جێبەجێ کرد.


بەگوێرەی بڕیارەکە ئەو هاونیشتمانییانەی پارەی سزای هاتووچۆیان لەسەر کۆبووەتەوە ، دەکرێتە چەند قیستێک.

سیروان نەجمەدین، شوفێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "داواكارین لە حكومەت بەردەوام بێت لەم كارانە، چونكە خەڵك لە قەیرانی دارایی سەختدا دەژین".

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن