رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی لوڕستان دەڵێت، ئەندامانی جەستەی کچێک کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە چەند کەسێک.
ئەمڕۆ سێشەممە،8ـی نیسانی 2025، عەباس شێرزاد، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی لوڕستان رایگەیاند: "ئەندامانی جەستەی ستارە شەعبانی، تەمەن 19 ساڵ، دانیشتووی بروجێرد، کە تووشی ئیفلیجی مێشکی ببوو، بە رەزامەندی خێزانەکەی بەخشرانە چەند نەخۆشێک کە پێویستیان بە چاندنی گورچیلە، دڵ و جگەر بوو."
ستارە شەعبانی رۆژی 6ـی نیسان لە رووداوێکی هاتووچۆدا تووشی ئیفلیجی مێشک بوو.
ئەوانەی تووشی ئیفلیجی مێشک دەبن، دەتوانرێت بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان ببەخشرێتە کەسانی دیکە کە پێویستیانە، لەوانە دڵ، ئێسک، سییەکان، جگەر، ریخۆڵە، گورچیلە و پەنکریاس.
ئێستا 25 هەزار نەخۆش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نۆرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی ئەندامی جەستەی بەخشەرەکان، لە کاتێکدا بەگوێرەی ئاماری تەندروستیی ئێران، ساڵانە تەنیا 800 کەس ئەندامەکانی جەستەیان دەبەخشن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ