دەرچووانی بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پهیوهندییهكان و بهدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت.
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پهیوهندییهكان و بهدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتووانی پارێزگاكانی رێكنهخراو له ههرێمی کوردستان کارا دەکرێت و دەرچووانی بەشە تهندروستی و پزیشکییەکان دەتوانن لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە ناوەکانیان پێشکەش بکەن و دابمەزرێن.
بەختیار حاجی بە رووداوی گوت، لیستی ناوهكانیان لە وهزارهتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست گەیشتووە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان کردووە کە ژمارەیان 2529 کەسە و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانن و پارێزگاكانی رێكنهخراو له ههرێم و لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دادەمهزرێن.
پێشتر، رۆژی 25-5-2023، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لیستی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان کە نزیکەی دوو هەزار و 500 کەس دەبن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ناردووە.