پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە یەکەمەکانی عێراقن

08-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی راپۆرتی هەفتانەی کۆمیسیۆن لەبارەی وەرگرتنەوە و پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان، پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لە یەکەمەکانن، ئەو کارتانەی لەو سێ پارێزگایە وەرگیراونەتەوە چوار هێندە ژمارەی ئەو کارتانەیە لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق وەرگیراونەتەوە.
 
بەپێی بەدوادچوونی تۆڕی میدیایی رووداوی بۆ راپۆرتی هەفتانەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان، دەردەکەوێت هەفتەی رابردوو لە لقەکانی، هەولێر، سلێمانی و دهۆک 42 هەزار و 511 کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دراونەتەوە (لە هەولێر 17 هەزار و 569 کارت، لە سلێمانی 12 هەزار و 585 کارت و لە دهۆک 12 هەزار و 357 کارت).
 
لە کاتێکدا لە هەر 16 لقەکەی دیکەی کۆمیسیۆن بە بەغداشەوە کە دوو لقی کۆمیسیۆنی هەیە تەنیا 9 هەزار و 30 کارت وەرگیراونەتەوە.
 
حەیدەر محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "تیمەکانمان و فەرمانبەرانی لقەکەمان بەردەوام کاردەکەن و رۆڵی گەورەیان لە دابەشکردنی زۆری کارتەکان هەیە." 
دەشڵێت: "ئێمە هەوڵی زۆر دەدەین و کارت دەگەیەنینە دەستی ئەو کەسانەشی ناتوانن بگەنە کۆمیسیۆن، بۆیە هەولێر یەکەمە."
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن لەو هەفتەیەدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان، کە مەرجی سەرەکیی کۆمیسیۆنە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە بووە:
 
- بەسرە: 605 
- میسان: 688
- زیقار: 1062
- نەجەف: 440
- موسەننا: 458
- قادسیە: 472
- هەولێر: 17,569
- دهۆک: 12،357
- سلێمانی: 12،585
- نەینەوا: 576
- کەرکووک: 128
- سەڵاحەددین: 126
- ئەنبار: هیچ
- بەغدا-کەرخ: 588 
- بەغدا-رەسافە: 2037
- بابل: 622
- کەربەلا: 455
- واست: 564
- دیالە: 209
 
10ى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."