رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه کۆبووەوە و جەختیان لە پشتگيريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه له پەرلەمانی عێراق كرده‌وه.
رۆژی شه‌ممه 08-04-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى سياسيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و دوا رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت تاوتوێ كرد.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى وڵاتيان به پێویست و ئه‌رێنی زانى؛ هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت و پشتگيريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه له پەرلەمانی عێراق كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ