وردەکاریی رووداوی تەقەکردنەکەی قەزای خەبات و کوژرانی کەسێک کە باوکی سێ منداڵە

08-04-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی هەرێم محەممەدە و باوکی سێ منداڵە
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی هەرێم محەممەدە و باوکی سێ منداڵە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەنێو قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روویدا، بەپێی بەدواداچوونی رووداو، کێشە لەنێوان دوو خێزاندا هەبووە و ئێوارەی هەینی لەنێوانیاندا شەڕ دروستبووە. لە ئەنجامی شەڕەکەدا گەنجێک کوژراوە. رووداوی تەقەکردنەکە پاش بانگی شێوان و بۆ ماوەی نیو کاژێر بە چەکی سووک و قورس بەردەوام بووە. دوای گەیشتنی هێزێکی زۆری ئەمنی بۆ نێو خەبات، هەشت کەس بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکران. 
 
ئەمە نوێترین رووداوی تەقەکردنە لەنێو قەزای خەبات کە ئێوارەی رۆژی هەینی دوو کەس بە ناوەکانی جەواد و بەهادین لە بازاڕی خەبات دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواتر هەرێم محممەد برای بەهادین بۆ پاڵپشتیکردن لە براکەی دێتە پێش ماڵی جەواد و لە ئەنجامە تەقەکردنی لایەنی بەرامبەر، دەکوژرێت.
 
ئەحمەد محەممەد، برای هەرێم محەممەد بە رووداوی راگەیاند "ئەوان [جەواد و بەهادین] لەسەری بازاڕ راوەستان و برادەرن. مۆبایل دەفرۆشن یەکێکیان جوێنی بە عەشیرەتەکەمان داوە و براکەیشم گوتوویەتی جوێن مەدە و ئەوی دیکە بە بەرد لێیداوە، دوایی هاتە هەولێر بردم بۆ نەخۆشخانە، دوایی تەلەفۆنم بۆ هەرێم کرد گوتم تۆ هیچ نەکەیت تا من دیم، بەڵام کە هاتم خەڵکی بازاڕ گوتیان براکەت کوژراوە."
 
رووداوی تەقەکردنەکە پاش بانگی شێوان و بۆ ماوەی نیو کاژێر بە چەکی سووک و قورس بەردەوام بووە. 
 
دانیشتووییەکی قەزای خەبات دوای رووداوەکە گوتی، داوا لە حکومەت دەکەین چیدیکە چەک لە قەزای خەبات نەهێڵن تاکەی دەبێت ئاوا گەنجەکانمان ببنە قوربانی.
 
دوای رووداوە، هێزەئەمنییەکان رژانە نێو قەزای خەبات و 8 کەس بەهۆی تەقەکردن و کوشتنی هەرێم محممەد لە لایان ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
 
هەرێم محەممەد تەمەن 30 ساڵ پێشمەرگە و باوکی سێ منداڵ بوو، هەرێم یەکەمین قوربانی شەڕەتەقەی قەزای خەبای نییە و دیار نییە تاکەی دانیشتووانی ئەم قەزایە دەبێت ناوە ناوە نوێژ لەسەر تەرمی کەسوکاریان بکەن.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ. وێنە: AA

زیاتر لە 12%ی ترانزیتی هەموو ئێران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.