فازڵ بەشارەتی: نارنجۆکێک هەڵدراوە بۆ ماڵەکەم بەڵام کەوتووەتە ماڵی دراوسێکەم

08-04-2021
دیاری محەممەد
لێدوانی فازڵ بەشارەتی بۆ رووداو لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: رووداو
لێدوانی فازڵ بەشارەتی بۆ رووداو لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: رووداو
نیشانەکردن فازڵ بەشارەتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 12:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ نارنجۆک هەڵدەدرێت بۆ ماڵی بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام دەکەوێتە ماڵێکی پەنایان و زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.
 
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی نارنجۆکەکەوە زیان بە ئۆتۆمبێل و شووشەی پەنجەرەی ماڵە دراوسێکەیان گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
بە گوتەی فازڵ بەشارەتی، بکەرانی ئەو کارە لەڕێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێک ویستوویانە نارنجۆکەکە فڕێبدەنە ماڵەکەیەوە، بەڵام بەهۆی پەلەپەل و شڵەژانیان نارنجۆکەکە کەوتووەتە ماڵێکی دراوسێی، لەوکاتەشدا ئەو لە ماڵەوە نەبووە و دەڵێت، ئەم کارانە هەمیشە هەن و "لەلای من زۆر ئاساییە و کارێکی زۆر ترسنۆکانەیان کردووە، چونکە ئەوان زۆر باش دەزانن من لەم ماڵەمدا نەبووم، دوو ماڵمان هەیە، لە ماڵەکەی دیکەم بووم و ئەوانیش نارنجۆکەکەیان بۆ ئەو ماڵە فڕێداوە کە منی لێنەبووم".
 
بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سکاڵای لە هیچ کەسێک نییە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بکەرانی ئەو کردەوە ئاشکرا بکەن، گوتیشی، گومانی لە هیچ کەسێک نییە بەڵام "لە رۆژانی رابردوو لێدوانم هەبوو لە یەکێک لە راگەیاندنەکان، لەوانەیە قسەکانم خەڵکێکی سەخڵەت کردبێت، کەسێکیش بۆی نووسیوم چاوەڕوانی کردەوەیەکی لەو شێوەیە بکە کە رووبەڕووت دەبێتەوە".
 
فازڵ بەشارەتی هیوای خواست ئەو کەسە "لەخۆیەوە ئەو قسەیەی کردبێت"، بەڵام ناوی ئەو کەسە بە دەزگا ئەمنییەکان دەدات بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو جۆرە هەڕەشانە بکەن.
 
بە گوتەی خۆی، کاتێک بەرپرسی لقی 12ی پارتییش بووە، سێ جاری دیکەش تەقە لە ماڵەکەی کراوە، "هەمیشەش هەڕەشەی لێ کراوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە نابێتە دەستکەوت بۆیان و ئەوان بەم جۆرە کارانە راهاتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 60 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 68 کەسی لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەکەدا بکرێت.