مەسروور بارزانی: دەبێت یاسای چاکسازی هەموو بوار و سێکتەرەکان بگرێتەوە

08-04-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی کرد و رایگەیاند، ئامانج لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بەدیهێنانی دادپەروەریی و پاراستنی مافی مووچەخۆری راستەقینە و شایستەیە؛ هاوکات یاسای چاکسازیی راپۆرتی وەزارەتەکان پەسندکرا.
 
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە جەختی لەوە کردەوە "ئەنجامدانی چاکسازی بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجیش لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بەدیهێنانی دادپەروەریی و شایستەبوونە و دەبێ هەموو بوار و سێکتەرەکانیش بگرێتەوە، دابینکردنی ماف وئیمتیازاتی یاسایی مووچەخۆرانی راستەقینە و شایستە ئامانجی سەرەکیمانە".
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2020 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی میکانیزم و چوارچێوەی یاسایی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرا. 
 
دوای ئەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان راپۆرتی تایبەتیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی راپۆرتی وەزارەتەکانی پەسندکرد، و گشت وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت راسپێردران بە پێکهێنانی لیژنە لاوەکییەکان و دەستبەکاربوونیان لە زووترین کاتدا لە چوارچێوەی ماددە و بڕگەکانی یاسای چاکسازی.

 

 

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە