گالەری

رووداو دیجیتاڵ 
 
ژنانی کامپی روانگە لە قادیای زاخۆ، کە کوردانی ئێزدیی ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە، ئەمڕۆ لە هەشتی مارسدا (رۆژی جیهانیی ژنان) رۆژێکی ئاساییان بەڕێکرد.


لە نزیکەی 2500 خێزانی نیشتەجێی کامپەکە، زیاتر لە 6.5 هەزاریان ژنن، ئەو ژنانە لەدوای رزگاربوونیان لە دەستی داعش، خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن و بەشێکیان لەڕێگەی ئیشی دەستی و بەرگدوورییەوە، بژێویی خۆیان و خێزانیان دابین دەکەن.